بەسینە شەعبان راوێژکاری سیاسی و راگەیاندنی سەرۆک کۆماری سوریا رۆژی شەممە لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی تەلەفزیۆنیی بی بی سی دا گوتی : شەڕی سوریا شەڕی نێوخۆیی نیە و ئەم شەڕە هەر رۆژ ژیانی هەموو گەلی سوریا تیادەبات چونکە ئەم شەڕە بەسەر ئەو وڵاتە داسەپاوە .
شەعبان جەختی کردەوە : سەرکەوتن لەم شەڕەدا بە وەستانی شەڕ مسۆگەر دەبێ و دەبێ ترۆریستانیش پێبەندی ئاگربەس بن تا شەڕ و خوێن ڕشتن لە سوریا کۆتایی بێت .
راوێژکاری سیاسی و راگەیاندنی بەشار ئەسەد گوتی : حکومەتی سوریا هەمیشە لە گەڵ هەرچەشنە دانوستان یان رێککەوتن لە گەڵ روسیا و ئەمریکادا بووە و هیچ دژایەتیەکی ئەوەی نەکردووە ، بەڵکوو ئەوە ترۆریستان بوون کە دژایەتیان کردووە .
بەسینە شەعبان گەڵاڵەی بەدی هێنانی ناوچەی دژەفڕین لە سوریای رەت کردەوە و گوتی هەرچەشنە هەنگاوێک بۆ بەدیهێنانی ناوچەی دژە فڕین سەرەوەری و سەربەستی سوریاپێشێل دەکات .
نەیارانی حکومەتی بەشار ئەسەد و لاگرانی ترۆریستان بە دوای بەدیهێنانی ناوچەی دژە فڕین لە سوریادان تا مەیدانی شەڕە بە قازانجی ترۆریستان و نەیارانی بەناو میانەڕۆ بگۆڕن ......
کۆتایی کورتە نامە/310